هەرێمی كوردستان زووتر گەیشتە 20%ی خۆڤاكسینكردن

نزیكەی 20%ی پێگەیشتووانی هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان لەخۆیانداوە، ڕێژەكە لەوە بەرزترە كە وەزارەتی تەندروستی ئامانجی بوو.

پێشتر و لەگەڵ دەستپێكی گەیشتنی ڤاكسین بە عێراق و هەرێمی كوردستان، ئامانجی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەوەبوو تا كۆتایی ئەمساڵ 20%ی كەسانی پێگەیشتوو ڤاكسین وەرگرن، بەڵام زووتر ئەو ڕێژەیە پێكرا.

ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دۆخی خۆڤاكسینكردنی شیكردەوە، وتی، “قۆناخی زۆر پێشکەوتوومان لە پێدانی ڤاکسین بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بڕیوە”.

بەوتەی وەزیری تەندروستی تا ئێستا نزیکەی 20٪ی ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە ڤاكسینیان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە نزیەکی 13٪یان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.

ئامانجی وەزارەتی تەندروستی ئەوەبوو تا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە 20%ی خۆڤاكسینكردن، بەڵام بەدەمەوەچوونی زیاتری هاوڵاتییان لە ماوەكانی ڕابردوودا وایكرد زووتر ئامانجەكە بپێكرێت.

ئامانجی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە زیاتر لە 3 ملیۆن 256 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەرگرن، وەك ئەوەی سامان بەرزنجی ئاشكرایكرد، هەفتانەش بڕی 100 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە هەرێمی کوردستان، کە بڕەكە دوو هێندەی هەفتەکانی ڕابردووە.

وەزیری تەندروستی ڕەخنەی ئەوەی هەبوو بەشێکی زۆری مامۆستایان خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆمارکردووە، بەڵام نەچوون بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەكە، بۆیە داوایلێكردن خۆیان ڤاكسین بكەن.

بابەتی پێشتر

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت<br> لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا و ڕوسیا كەمكردنەوەی مەترسییە سەربازییەكان تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی هەرێم، سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی…
Total
0
Share