ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازیی گولـلەنەبڕی وەكو هاوكاریی پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “لە چێوەی پڕۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پڕچەککردنی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد”.

وەین مارۆتۆ، بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزترکردن و پڕچەککردنیان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکان دووپاتكردووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند مانگی ڕابردووش ئەمریكا چەند جارێك ئۆتۆمبێلی سەربازی و هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ماوەی چەند ساڵێكیشە موچەی 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتەكە دەدات.

بابەتی پێشتر

ئێران: لەسەر سنوورەكانی ئیسرائیلین

بابەتی دواتر

كۆرۆنا هەڵسوكەوتی باڵندەكانی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن و بۆ ماوەیەكی نادیار هیچ شەپۆلێكی…
Total
0
Share