کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر باس لەو هاوکارییانە دەکات کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەیاندوویەتیە عێراق و هەرێمی کوردستان، 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی گەیاندووەتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بووک بڵاویکردووەتەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ”ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گەیاندووەتە عێراق”.
هەر لەچێوەی هاوکارییەکاندا، کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوەیان پێشکەشکردووە بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، کە بەمەبەستی گواستنەوەی ڤاکسین و دەرمانی دیکە بەپارێزراوی بەکاردەهێنرێت.
کونسوڵخانەكە دەڵێت، هاوکارییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پێدانی ڤاکسینە لە سلێمانی.