لە سودان شكست بە هەوڵێكی كودەتا هێنرا، “گروپێكی چەكدار” هەوڵیانداوە كودەتا بەسەر حكومەتدا بكەن.
ئەم بەیانییە میدیاكانی سودان بڵاویانكردەوە، ئه‌مڕۆ “گروپێكی چه‌كدار” هه‌وڵیانداوه كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتەكەدا بكه‌ن، به‌ڵام هێزە سەربازییەكان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و شكستیان بە هەوڵەكە هێناوە.
بەوتەی میدیاكان، گروپە چەكدارەكە كودەتاچییەكە ویستوویانە سەلارۆكی وڵاتەكە لەدەسەڵات دووربخەنەوە.
لەئێستادا سودان لەلایەن ئەنجومەنێكی سەروەرییەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەنجومەنەكەش شكستپێهێنانی هەوڵەكەی دووپاتكردەوە، لێكۆڵینه‌وە له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌شدار بوون له هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییەكە.
ئەنجومەنی سەروەریی سودان دڵنیاییشی دا بارودۆخی خه‌رتوم-ی پایته‌خت ئاساییه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
هەوڵی كودەتاكە لەكاتێكدایە، ڕۆژی شەممە سوپای وڵاتەكە ڕەتیكردەوە هیچ نیاز و هەوڵێك هەبێت بۆ ئەنجامدانی كودەتا و زانیارییە میدیاییەكانی لەوبارەیەوە بە ناڕاست ناوبرد.