بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویدا.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، “مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە ڕووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ڕێزی بێسنوورمان بۆ ئەو ڕۆڵە جوامێرانەیە هەیە”.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوایەكیشی لە مامۆستایان و زانایان كردووە “ڕۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان”.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕێکخراوێکی پیشەیی تایبەت بە کاروباری زانایانی ئایینی کوردستانە، بارەگای سەرەکی لە هەولێرە، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی (21-09-1970) لە گەڵاڵەی ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر دامەزراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆش هاوینە

بابەتی دواتر

كودەتا لە ئەفریقا نابڕێت.. هەوڵێكی شكستخواردوو لە سودان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share