شاندێكی عێراقی گەیشتە هەڵەبجە… دوایین ڕاپۆرت لەبارەی بەپارێزگابوون ئامادەدەكەن

شاندێكی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاكان گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە ئامادەدەكەن.

پەیامنێرمان لە هەڵەبجە گواستیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندنانی عێراق، كە لە نۆ كەس پێكهاتبوون، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “شاندەكە دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕووی ئیداری، جوگرافی‌ و سنوورەوە ئامادەدەكات و دواتر پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەن و بڕیاری کۆتایی لەبارەی پارێزگاکەوە دەدەن”.

لیژنەكە تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە لە هەڵەبجە دەمێننەوە و لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ڕاپۆرتەكەیان ئامادەدەكەن.

ماوەی زیاتر له‌حه‌وت ساڵه‌ بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ دراوه ‌و تائێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ ڕیزبه‌ندیی پارێزگاكانی عێراق‌ و وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نەكردووە.

بابەتی پێشتر

جه‌یمس له‌ خه‌ونی گه‌وره‌وه‌ بۆ ئیمارات و قەتەر هه‌نگاوده‌نێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كەسێك دەستگیركرا چەندین ئۆتۆمبێلی‌ ‌به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.…
Total
0
Share