زێلێنسکی بۆ ترەمپ: سەردانی ئۆکرانیا بکە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ وڵاتەکەی و دەڵێت، “خۆت ئەو وێرانکارییە ببینە کە رووسیا خوڵقاندوویەتی”.

زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، دەمانەوێت تۆ بێیت و ئێرە بە چاوی خۆت بیبینیت. تۆ پێت وایە تێدەگەیت کە لێرە چی دەگوزەرێت؟ باشە، ئێمە رێز لە بڕیارەکەت دەگرین. بەڵام تکایە، پێش ئەوەی هەر جۆرە بڕیارێک بدەیت، پێش هەر جۆرە دانوستانێک، وەرە خەڵک ببینە، خەڵکی سڤیل، نەخۆشخانەکان، کڵێساکان، منداڵەکان… وەرە و بیبینە، دواتر با پێکەوە پلان دابنێین بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە”.

زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، “تێدەگات کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا چی کردووە، پێشتریش لە چەند بۆنەیەکدا ئەمەم بە سەرۆک ترەمپ وتووە… پوتن هەرگیز نەیویستووە شەڕەکە بوەستێنێت، هەرگیز نەیویستووە ئێمە سەربەخۆ بین، پوتن دەیەوێت بە تەواوی لەناومان ببات”.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، ئەم چاوپێکەوتنە نزیکەی کاتژمێرێک پێش هێرشە ئاسمانییەکەی رووسیا بڵاوکرایەوە، کە دوێنێ یەکشەممە کردیە سەر باکوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بووەهۆی کوژرانی لانیکەم 34 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share