هێزی دەریایی میسر دەیان پەنابەری کورد-ی لە مردن ڕزگاركرد

“ئێستا” ڕوداوی پەككەوتنی یەختێك لە ناوەڕاستی دەریا دا دەخاتەڕوو و زانیاری لەبارەی ئەو دەیان سەرنشینە كوردەی یەختەكەوە بڵاودەكاتەوە، كە دوای ڕزگاركردنیان لە مردن، ئێستا لە وڵاتێكی عەرەبی دا گیرساونەتەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” وتی، “ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، یەختێك لە کەناراوەکانی تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە و 57 پەنابەری نایاسایی هەڵگرتبوو، كە زۆربەیان خەڵكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، لەگەڵ میسرییەك و توركێكدا، ڕۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم، یەختەکە لە ناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوتووە.”
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، یەكەم ڕۆژی پەككەوتنی یەختەكە، هیچ لایەك نەچووە بەهانای پەنابەرانەوە، ڕۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم، كەشتییەكی هێزی دەریایی میسر چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون.”
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا”، ئاری جەلال وتی، “34 سەرنشینی یەختەكە هاوڵاتیی هەرێمی كوردستانن، ئەمڕۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میسر هەواڵی بە هاناوەچوونی پەنابەرانیان پشتڕاستکردەوە و بڵاویان کردووەتەوە، ئێستا ئەو پەنابەرانە لە میسر-ن و لەگەڵ حكومەتی میسر و لایەنە پەیوەندیدارەكاندا لە پەیوەندیداین بۆ هێنانەوەی پەنابەرە كوردەكان بۆ كوردستان.”

 

بابەتی پێشتر

سودان-یش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوت

بابەتی دواتر

وێنەكان ببینە.. ئاکرێ.. ئۆتۆمبیلێک بە تەواوی سوتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share