(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له‌ ڤۆدافۆن ئارینا بووه‌ میوانی یانه‌ی بێشکتاش، ئه‌ستێره‌کانی ڤیستیڤالین توانیان له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاستێکی به‌رز پێشکه‌شبکه‌ن، له‌ خوله‌کی 20 گۆڵی پێشه‌نگییان له‌ڕێگه‌ی جودی بیلینگهامه‌وه‌ تۆمارکرد.

له‌ خوله‌کی 45 ئێرلینگ هالاند ئه‌نجامه‌که‌ی فراوانکرد، له‌ کۆتا ساته‌کانیشدا (خوله‌کی 90) فرانسیسکۆ مۆنتێرۆ گۆڵێکی بۆ بێشکتاش تۆمارکرد، به‌ڵام کات ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنه‌دان و یارییه‌که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات (1-2).

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤی له‌ یاریگای شیریف میوانداریی شاختاری ئۆکرانی کرد، یانه‌ی خانه‌خوێ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

گۆڵه‌کانی شیریف له‌ خوله‌که‌کانی 16، 62 له‌لایه‌ن ئاداما تراوری و مۆمۆ یانسانییه‌وه‌ تۆمارکران.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن كاندیدێك بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share