ئیزمیر.. دەستگیركردنی 25 كۆچبەری نایاسایی

كۆچبەرە دەستگیركراوەكان

لە شارۆچکەی عەلیئاغا سەربە پارێزگای ئیزمیر، 25 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، سەرجەمیان سۆماڵین و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی دیپۆرتكردنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، لە شارۆچکەی عەلیئاغا سەربە پارێزگای ئیزمیر، لەلایەن هێزەكانی جەندرمەی توركییەوە 25 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیركردنی ئەو كۆچبەرانە پاش ئەوە دێت كە هێزەکانی جەندرمە زانیارییان لە بارەی بوونی چەند کۆچبەرێکی نایاسایی لە شارۆچکەکە بەدەست گەیشتووە.

ئەو هێزانەش لە ئۆپراسیۆنێکدا، 25 كۆچبەرەكەیان دەستگیركردووە كە کۆچبەری سۆماڵی بوون، پاشان سەرجەمیانیان ناردووە بۆ ناوەندی دووبارە گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە توركیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share