هەڵئاوسانی ئابوریی عێراق هەڵدەكشێت

سندوقی نەختی عەرەبی پێشبینی دەكات هەڵئاوسانی ئابوریی عێراق زیادبكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە سندوقی نەختی عەرەبی پێشبینییەكانی خۆی لەبارەی دۆخی ئابوریی عێراقەوە خستەڕوو و ڕایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا هەڵئاوسانی ساڵانە لە عێراق هەڵدەكشێت.

ئەو دامەزراوە ئابورییە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پێشبینی دەكرێت بەهۆی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆناوە، عێراق ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و شمەكی هاوردەكراو ببێتەوە، بەتایبەت كە ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە جیهانی دەرەوە دەبەستێت لە دابینكردنی شمەك و خزمەتگوزارییەكاندا”.

ڕاپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، ئەو گۆڕانكارییانەی لە نرخەكاندا ڕوودەدەن، ڕەنگە ئابوریی عێراق لە دۆخی هەڵچوون و داچووندا بهێڵنەوە بەشێوەی ئەرێنی یاخود نەرێنی، جگە لەوەش گۆڕانكارییەكانی بەهای دراوی خۆماڵی كاردەكەنەسەر نرخی شمەك و خزمەتگوزارییەكان بەتایبەت لەسایەی پاشەكشەكردنی توانای كڕینی دیناری عێراقیدا”.

بەپێی پێشبینییەكانی سندوقی نەختی عەرەبی، “چاوەڕواندەكرێت تێكڕای هەڵئاوسانی ساڵانەی عێراق لەمساڵدا بگات بە لەسەدا 2.8 و ساڵی داهاتووش بۆ لەسەدا 3.1 بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە. دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رێنوێنی داوەتە سەرجەم…
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق…
Total
0
Share