ئەمریکا تاکە دەرمانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کرد

دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا دەرمانی رێمدیسیڤیری وەک یەکەم و کۆتا دەرمان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساند و ڕێگەیدا بۆ توشبوانی ڤایرۆسەکە بەکاربهێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دامەزراوە ئەمریکییەکە دوێنێ 22 ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکرد، دەرمانی رێمدیسیڤیر کە لەلایەن کۆمپانیای گیلئادەوە دروستکراوە یەکەمین و کۆتا دەرمانە کە ڕێگە دەدرێت وەک چارەسەر بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا بەکار بهێنرێت”.

دەرمانی رێمدیسیڤیر تۆزێکە و دەگیرێتەوە و لە ڕێگەی ڕەگی خوێنەوە دەدرێت لە هەڵگری ڤایرۆسەکە، ڕاگەیاندنی دەرمانەکەش وەک چارەسەر دوای ئەوە دێت کە دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکی ئاشکرایکرد کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەکاری هێناوە.

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە دەرمانی ڕێمدیسیڤیر لەگەڵ دەرمانی هیدۆکسی کلۆرین بەکار نەهێنرێت، چونکە هەردوکیان پێکەوە دەتوانن کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستەی نەخۆشەکە دروستبکەن.

لەناو هەموو ئەو دەرمانانەدا پێشنیارکرابوو بۆ چارەسەری کۆرۆنا تەنها ڕێمدیسیڤیر لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری کرا، بە وتەی دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەرمانەکە دەتوانێت پێنج ڕۆژ چاکبوونەوەی نەخۆش پێشبخات.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ئەو 200 بارهەڵگرە تەماتەیەی لە پەروێزخانەوە گەڕێنرایەوە ئێران بەشێکی لەناو برا

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share