(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام براوه‌بوو.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای کامپ نو بووه‌ میوانی به‌رشلۆنه‌، ئه‌ستێره‌کانی ناگیلسمان له‌ تایمی یه‌که‌مه‌وه‌ تاوه‌کو کۆتایی باڵاده‌ستییان پیشاندا، له‌ خوله‌که‌کانی 34، 56، 85 سێ گۆڵیان له‌ ڕێگه‌ی تۆماس موله‌ر، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ) تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات (0-3).

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی چێڵسیی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له‌ ستامفۆرد بریج میوانداریی زینیتی ڕوسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی شینپۆشه‌کانی له‌نده‌ن کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 69 له‌لایه‌ن ڕومێلو لوکاکوه‌وه‌ تۆمارکرا.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

به‌رشلۆنه‌ 0-3 بایرن میونشن

دینامۆ کیێڤ 0-0 به‌نفیکا

یۆنگ بۆیز 2-1 مانچسته‌ر یونایتد

ڤیاڕیاڵ 2-2 ئاتالانتا

ئیشبیلیه‌ 1-1 ڕێدبول سالزبۆرگ

لیل 0-0 ڤۆلفسبۆرگ

چیڵسی 1-0 زینیت

مالمۆ 0-3 یوڤانتۆس

بابەتی پێشتر

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

بابەتی دواتر

چێڵسی 1-0 زینیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

ڕۆدریگۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەبووە.…
Total
0
Share