دادگای سلێمانی: دۆسیەكەی دكتۆر میران محەمەد دانەخراوە

گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌سپاكی بۆ تە‌واوكردنی ڕێكارە‌ یاساییە‌كان

دادگای سلێمانی هەواڵی داخستنی دۆسیەی دكتۆر میران محەمەد ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەسپاكی.

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لە چەند كە‌ناڵێكی ڕاگەیاندن هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیركردنی (د. میران محە‌مە‌د)ی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی ڕەتكردووەتەوە.

دەشڵێت، “تۆمەتەكان ڕەتنەكراونە‌تە‌وە و دۆسییە‌كە‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌سپاكی بۆ تە‌واوكردنی ڕێكارە‌ یاساییە‌كان”.

“دادگا لە بڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كاردەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات” لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەی دادگای سلێمانیدا هاتووە.

دوپاتیشیدەكاتەوە، یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.

ڕوونكردنەوەكە لەكاتێكدایە لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ژمارەیەك لە میدیا و پەیجەكان لەسەر زاری پارێزەری تۆمەتبار بڵاویانكردەوە كە دادگای تاوانەكانی سلێمانی بەسیفەتی تەمیز، بڕیاریدا ئەو فەرمانەی بۆ دكتۆر میران محەمەد دەرچوبوو هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەی پێویست لەبەردەستدا نیە بۆ ئەوەی ناوبراوی پێ تۆمەتباربكرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای ئەوروپا لەسەر سزادانی سەرۆك شارەوانییەكی كورد ئیدانەی توركیا دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share