دابەشکردنی نەوت بەردەوامدەبێت؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی گەیشتووەتە مەڵبەندی شەش.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە سێ بەش نەوتمان دابەشکردووە و ئەمڕۆش دابەشکردن بەردەوامبوو و لەئێستادا لە مەڵبەندی شەشداین.

وتیشی، ڕۆژانە نەوتێکی کەممان لە عێراقەوە بۆ دێت، بە چەند ڕۆژێک کۆیدەکەینەوە و دابەشی دەکەین؛ هەتا ئەوکاتەشی نەوتمان بۆ بێت، دابەشی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share