سلێمانی.. تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند، كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی داوە و هەڵاتووە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوا – بنکەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بە ئۆتۆمبێل لە ھاوڵاتییەکی دابوو و دواتر ھەڵاتبوو.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، دوای ڕووداوەكە، مەفرەزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ھاوڵاتییەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە، دواتر قوربانییەكە سکاڵای لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکرد و هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت، كە لەدایکبووی 1987ــە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share