لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندووە، چالاکی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەوانی نیگەران کردووە و دەبێت ئەو حزبانە بچنەدەرەوە.
عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، “چالاکی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەمنیەتی سنورەکانی نێوان عێراق و ئێرانی تێکداوە و پێویستە بوەستێندرێت.”
شەمخانی داوای لە کازمی کردووە چالاکی ئەو حزبانە ڕابگیرێت و یان چەکیان پێدابنرێت یان لە خاکی عێراق یان سنورەکان بکرێنەدەرەوە.
پێشتر فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، ئەوان حکومەتی عێراق و هەرێمیان لە چالاکی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئاگادارکردووەتەوە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنەکەکانی ئەو حزبانەشیکرد.