لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای دەربەندی ڕانیە كەسێك گیانیلەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگای دەربەندی ڕانیە پێكدادان لە نێوان “ئۆتۆمبێلێكی نیسان سێنترا و ماتۆڕسكیلێك”-دا ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلە دەستدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری ڕانیە”.