فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا و یانه‌کانی ئه‌و کیشوه‌ره دژی پێشنیازی مۆندیالی دوو ساڵه وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین به‌شداریی پڕۆژه‌که بکه‌ن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، پێشنیازێکی ئارسن ڤینگه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری سێکته‌ری به‌ره‌وپێشبردنی تۆپی پێی خستووه‌ته به‌رده‌م فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتان له هه‌موو جیهان، تیایدا داواکراوه بۆچوونیان له‌باره‌ی ڕێکخستنی مۆندیال دوو ساڵ جارێک ئاشکرابکه‌ن.
له‌وه‌ڵامی پێشنیازه‌که‌دا و به وته‌ی به‌رپرسانی فیفا، فیدراسیۆنه‌کانی ماڵدیڤ و سعودییه و وڵاتانی ئه‌فریقا که کۆی گشتییان ده‌گاته 146 وڵات، ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه مۆندیال دوو ساڵ جارێک ڕێکبخرێت، بڕیاری کۆتاییش له‌م باره‌یه‌وه به ده‌نگدانێکی دیموکراسییانه له مانگی کانونی دووه‌می 2021 ده‌درێت.
له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا و ته‌واوی یانه و فیدراسیۆنه سه‌ربه‌خۆکانی ئه‌و کیشوه‌ره دژی پێشنیازه‌که وه‌ستاونه‌ته‌وه، ڕاگه‌یاندراوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئه‌وروپا ئاشکرایانکردووه، له ماوه‌ی داهاتوودا جه‌نگێکی کارگێڕیی قورس له‌نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئه‌وروپا به‌رپاده‌بێت، به‌دوور نه‌زانراوه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی بیرۆکه‌ی مۆندیالی دووساڵه، وڵاتانی “کیشوه‌ری پیر” له مۆندیال بکشێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌نێوان چوار ساڵدا ته‌نها جارێک به‌شداریبکه‌ن، که ئه‌وه‌ش جارێکی دیکه کێشه‌ی گه‌وره بۆ پێشنیازه‌که‌ی فیفا دروستده‌کات.