ئەفغانستان.. تاڵیبان فڕۆکەخانەی قەندەهاری بۆردومانکرد

بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشکرایانکرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو سێ موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی قەندەهار کراون، بزوتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند.

مەسعود باچون بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قەندەهار، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو سێ موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قەندەهار کراون، لەئەنجامی ئەو بۆردومانەش گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بە چوون و هاتنەوە ڕاگیران”.

بەرپرسانی فڕۆکەوانیی کابوڵ هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تاڵیبان ڕایگەیاندووە هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەكە ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە.

زەبیحوڵا موجاهیدی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “فڕۆکەخانەی قەندەهارمان کردە ئامانج، چونکە دوژمنەکانمان وەک ناوەندێک بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەرمان بەکاریدەهێنن”.

بەرپرسانی ئەفغانستانیش دەڵێن، هێرشەکان زیانی ماددی هەبووە و گەشتەکان ڕاگیراون، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی بوونی زیانی گیانی نەخراوەتەڕوو.

لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشێکی بەرفراوانی لە ئەفغانستان دەستپێكردووە، بەتایبەت لەدوای دەستپێکردنی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

تاڵیبان دەستیگرتووە بەسەر ڕووبەرێکی بەرفراوانی ناوچە سنورییەکانی ئەفغانستاندا، هەروەها لە قەندەهار نزیکبوونەتەوە، کە سێیەم گەورەشارە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، کە دەگاتە 600 هەزار کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی ئەكسیسۆس: ئیسڕائیل شوێنی یۆرانیۆنە پیتێندراوەكانی ئێران دەزانێت

چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل رایانگەیاندووە، وڵاتەكەیان شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران دەزانێت كە تـ.ـاران لە جیهانی دابڕاندوون. ماڵپەڕی…
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق…
Total
0
Share