قائانی: چارەنووسی شیعەكانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە

ئیسماعیل قائانی

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، چارەنووسی شیعەكانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە و تاران لەڕوانگەی بەرژەوەندییەكانی خۆیەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنەكانی ئەفغانستان.

قائانی لە دانیشتنە داخراوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا، باسی لە كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان كردووە و بە شكست ناوزەدیكردووە و ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەكە دوای 20 ساڵ لە وەبەرهێنانی ئەمریكا و بوونی واشنتن لە ئەفغانستان ڕوویداوە”.

بەگوێرەی زانیارییەكان كە میدیا لەزاری بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئێرانـەوە بڵاویكردووەتەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران وتویەتی، “بوونی ئەمریكا لە ئەفغانستان هیچ پەیوەندی بە ڕووداوەكانی 11ی سێپتەمبەرەوە نەبووە، ئەمریكا دوای تیرۆركردنی ئەحمەد شا مەسعود پێداگیربوو لە مانەوەی لە ئەفغانستان”.

ئەحمەد عەلی ڕەزا پەرلەمانتاری ئێران كە ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی وڵاتەكەی بووە، ئاشكرایدەكات كە قائانی پێیوایە “شكستی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لە شكستی ئەو وڵاتە لە ڤێتنام گرنگترە”.

وەك ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختیكردووەتەوە لەوەی “تاران لەڕوانگەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆیەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنەكانی ئەفغانستان و گرنگی بە چارەنووسی ئەفغانستان دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالد بن محەممەد عەتییە و وەزیری بەرگریی تورکیا خولووسی ئاکار، بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە بنکەی…
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتدار و هەدەپە ‏هاتەئاراوە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژانی نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و ‏گەشەپێدان و وەزیری ناوخۆ لەلایەك و ئەندامانی پارتی…
Total
0
Share