نرخی نەوت بگات بە چەند بازاڕ هەرەسدەهێنێت؟

شارەزایەكی بواری نەوت، ئەو نرخە ئاشكرادەكات كە ئەگەر بەرمیلێك نەوت پێیبگات، ئەوا بازاڕ هەرەسدەهێنێت. بەڵام ئەوەی ڕەنگە مایەی سەرسوڕمان بێت، دابەزینی نرخی نەوت نییە، بەڵكو بەرزبوونەوەیەتی بۆ ئاستێك كە پێدەچێت خواستی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بێت.

وەحید ئەلكەبیرۆڤ، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “لوك ئۆیڵ”ی ڕوسی دەڵێت، “ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 100 دۆلار تێبپەڕێنێت، ئەوا بازاڕ هەرەسدەهێنێت”.

ئەو شارەزا و كاربەدەستەی بواری نەوت، دیداری لەگەڵ ڕۆژنامەی “كۆمێرسانت”دا كردووە و باسی لە هۆكارەكانی ئەو هەرەسهێنانەی كردووە لەئەگەری دروستبوونیدا و ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار، هانی وەبەرهێنان لە پرۆژەی كەمقازانجدا دەدات و بەوەش جارێكی تر بازاڕ دووچاری داڕمان دەبێتەوە.

بەپێی وتەی ئەلكەبیرۆڤ كە سەرۆكی گەورەترین كۆمپانیای تایبەتی بواری نەوتە لە ڕوسیادا، ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 65 – 75 دۆلاردا بێت ئەوا نرخێكی گونجاودەبێت بۆ بەكاربەران و بەوەش بەشدارانی ئۆپیك+ لەڕێگەی ڕێكخستنی بڕی بەرهەمهێنانەوە، كاردەكەن بۆ هێشتنەوەی نرخەكان لەو ئاستەدا.

ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو گەیشتووەتە 73 دۆلاری ئەمریكی دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەیەكی بەرچاوی نرخەكەی لەدەستدا. هۆكاری ئەم بەرزبوونەوەیەش پەیڕەوكردنی سیاسەتی كەمكردنەوەی بەرهەمە لەلایەن كۆمەڵەی ئۆپیك+ـەوە.

بابەتی پێشتر

خالیدی عەزیزی: خاکی هەرێم بەکارناهێنین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share