لە پەنجشیرەوە هۆشداری دەدرێت.. ڕوبەڕوبوونەوەكان دەبنە جەنگی باندەكان

چەكدارانی هێزەكانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی لە پەنجشیر

وتەبێژی هێزەكانی بەرگری لە پەنجشیر دەڵێت، هێزەكانیان تەكنیكی ڕوبەڕوبوونەوەكان دەگۆڕن.

عەلی مەیسم نزاری، وتەبێژ بەناوی هێزەكانی بەرگری لە پەنجشیر وتی، لەئێستادا ئەوان دەكشێنەوە بۆ شاخەكان، لەوێوە درێژە بە ڕوبەڕوبوونەوەكان دەدەن، شەڕەكە دەگۆڕدرێت بۆ جەنگی باندەكان (عصابات) لەگەڵ تاڵیبان.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا ئەحمەد مەسعود، سەركردەی بەرەی بەرگریی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو، بەرگرییەكان دژ بە تاڵیبان لە پەنجشیر بەردەوامە، داواشی لە سەرجەم ئەفغانییەكان كرد دژ بە تاڵیبان بوەستنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ویلایەتی پەنجشیر، كە دەكەوێتە باكووری كابول بەتەواوەتی لەژێر كۆنتڕۆڵی بزوتنەوەكەدایە.

ویلایەتەكە بە مۆڵگەی سەرەكیی هێزەكانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەحمەد مەسعود، سەركردەی سەربازی و سیاسی بەڕەچەڵەك تاجیكی و دژ بە تاڵیبان دادەنرێت.

س: نۆڤۆستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئێران: تاکە رێگە بۆ راگرتنی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەرمان پاراستنی یەکڕیزییە

پەرلەمانی ئێران بڵاویکردەوە، تاکە رێگە لە بەردەمیاندا بۆ راگرتنی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەریان، پاراستنی یەکڕیزیی نەتەوەییە. پەرلەمانی ئێران…
Total
0
Share