كوڕێكی قەزافی ئازادكرا و بە فڕۆكە بەرەو توركیا بەڕێكرا

کوڕێكی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ساعدی قەزافی تەمەن 48 ساڵ و ئەحمەد ڕەمەزان، سکرتێری پێشووی موعەمەر قەزافی لە شاری تەرابلوس ئازاد کراون.

ئاشكراشیانكردووە، كوڕەكەی قەزافی بە بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی لیبیا و بە ڕەزامەندیی عەبدولحەمید دیبەیبە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئازادکراوە و بە فڕۆکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.

ساعدی، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی قەزافی باوكی لە ساڵی 2011 دا بەرەو نەیجیریا هەڵات، بەڵام لە ساڵی 2014دا بەتۆمەتی “سەرانەوەرگرتن” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ لیبیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share