بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دەیان ئاژەڵ مرداربوونەتەوە

میدیا عێراقییەکان باسلەوەدەکەن، ڤایرۆسێکی “کوشندە” لەناو گامێش و مانگاکاندا بڵاوبووەتەوە و تائێستا ژمارەیەکی زۆریان لێ مرداربووەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەن، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کرد سەبارەت بە دەنگۆی توشبوونی گامێش و مانگا بە نەخۆشی، بە ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پسپۆڕی بواری پزیشکیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە دەستی بە بەدواداچوون کردووە سەبارەت بە مرداربوونەوەی ئاژەڵان و دیاریکردنی هۆکارەکانی لە رێگەی سەردانی مەیدانی و کشاندنەوەی نمونەی نەخۆشیییەکەوە، بە هاوکاریی شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، بەمەبەستی پشکنینی نمونەکان لە تاقیگە نێودەوڵەتییەکان.

ئەوەش هاتووە، سودانی وەزارەتی کشتوکاڵی راسپارد بۆ دیاریکردنی زیانەکان و بەدواداچوون بۆ رێژەی روودان و دەرکەوتنیان بکرێت.

لیژنەکە هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە، ئەو نەخۆشییەی کە توشی ئاژەڵان بووە، لە رێگەی بەکارهێنانی بەرهەمی ئاژەڵیی وەک گۆشت، شیر و بەرهەمەکانییەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە، هەروەها مەترسیی لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروستناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
Total
0
Share