ڤینگەر و ئارسیناڵ یەکدەگرنەوە؟ وەڵامەکە ئارتێتایە..

ئارسن ڤینگەر، سێ وەرزە دەستبەرداربوونی لە پۆستی ڕاهێنەری ئارسیناڵ ڕاگەیاندووە، لە ئێستاشدا بابەتی گەڕانەوەی تاوتوێ دەکرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی دەربارەی بارودۆخی وەرزشیی یانەی ئارسیناڵ ئاماژەیکردووە، سێ ساڵ بەسەر دەستبەرداربوونی ڤینگەر لە پێگەی ڕاهێنەری یانەکە تێپەڕدەبێت (2017-2018)، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ ڕاهنێنەرێک سەرکەوتونەبووە، ئونای ئیمیری دوای 18 مانگ شکستیهێنا و مایکڵ ئارتێتا لەهەمان چارەنووس نزیکبووەتەوە.

ئارسین ڤینگەری فەرەنسی چەندینجار پەیامی ئەرێنی ئاڕاستەی هاندەرانی “گانەرز” کردووە، 2019 بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاند، “ماوەیەکی زۆرە لە نوسینگەکانی فیفا کاردەکەم، پڕۆژەمان بۆ داهاتوو زۆرە، بەڵام بیری بۆنی چیمەنی یاریگاکان دەکەم، نازانم داهاتووم بەرەو کوێ دەڕوات، هێشتا وازهێنانم ڕانەگەیاندووە و گەڕانەوە بۆ کاری ڕاهێنان ئەگەرێکە”.

میرەر نوسیویەتی، ئارسن ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئارسیناڵ هەیە، ئەگەربێتو ئارتێتا یانەکە نەخاتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست، ڕاهێنەری پێشوو یەکێک دەبێت لە کاندیدەکان بۆ پۆستەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی دۆڕاندی و دۆرتمۆند براوه‌ بوو

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمار کرد و بوروسیا…
Total
0
Share