بانکی ناوەندیی عێراق: پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار تایبەت بە گەشتیاران بەردەوامە

بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردووەتەوە، کە پێدانی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار تایبەت بە گەشتیاران بەردەوامە و رانەگیراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و کار بە بڕیارەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی دۆلار بە گەشتیاران دەکەن بە نرخی هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، دوورن لە راستییەوە، چونکە لە ئێستادا پرۆسەکە بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆسەی دابینکردنی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگای سیستەمێکی مۆدێرن و گونجاوەوە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی داهاتوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێبكاتەوە. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share