بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک: پارێزگاری لە دەنگی کورد و پێکهاتە ڕەسەنەکان بکەن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکەوە ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵەکە کرد و ڕایگەیاند، “بە پەیامی پیشەیی و بەرپرسیارانە درێژە بەخزمەتەکانتان بدەن”.

لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکی لە سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، “هیوادارم لە ئاست پێویستیی میدیایی ئەمڕۆدا بن، بە بەرنامە و پەیامی پیشەیی و بەرپرسیارانە درێژە بەخزمەتەکانتان بدەن”.

هاوسەرۆکی یەکێتی داواشیان لێدەکات، لەپاڵ ئەرکە میدیاییەکەیاندا “ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا”.

بافڵ تەڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، “کەناڵی کەرکوک دیاریی سەرۆک مام جەلال بوو بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کەرکوک، دەبێت وەک ھەمیشە ڕاگەیاندنێکی بەرپرسیاربێت و لەچوارچێوەی پابەندبوون بە بەھا باڵاکانی ڕۆژنامەوانی پەیامەکانی ئاڕاستەبکات”.

دەشڵێت، “لەم قۆناغەدا بەبەرنامەیەکی نوێوە خزمەتی شارەکەتان بکەن و پارێزگاری لە دەنگی کورد و نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی کەرکوک بکەن”.

بافڵ تاڵەبانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا پشتیوانی و هاوکاریی خۆی بۆ کەناڵەکە دووپاتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانەوە ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان مامەڵەكانیان تەواوبووە…
Total
0
Share