حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

له‌ چه‌ندین ڕێگه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران

حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ئامانجی ساخته‌كردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و شێواندنى دۆخى سیاسی و دروستكردنى پشێوی بوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ورده‌كاریی شێوازى كاركردنى ئه‌و گروپه‌ى ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێت، “ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵیانداوه‌ پشێوی له‌ داتاكان و دۆخى سیاسیدا دروستبكه‌ن و ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت تۆڕێك به‌ناوى سەیده‌ت ئه‌لخه‌زڕا”.

وه‌ك نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ی بۆكردووه‌، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ی هونه‌ریی ورد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ له‌ چه‌ندین ڕێگه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران یان ئه‌وانه‌ى له‌وێ كارده‌كه‌ن یاخود ڕاوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زیران.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح لەبارەی داگیركردنی زەوییەوە: بە مۆری دژەتیرۆر و هاوكاریی بەڕێوەبەری ناحیە كراوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: دەوامی ئەمساڵی خوێندن ئاسایی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share