سێ گەنج لە گەڕەکی ڕزگاری-ی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیركران، خەڵكی گەڕەكەكەیان بە تیژڕەوی و تەقەكردن هەراسانكردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە چەند كەسێك لەو گەڕەکە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە و بە ئۆتۆمبێل تیژرەوی دەکەن و تەقە دەکەن، سێ تۆمەتباری ئەنجامدەری ئەو کارانە دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیگرتووە بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکانیاندا.
ئێستا ههرسێ تۆمهتبار (د، و، س لهدایكبووی 1999)، (ك، ك، س لهدایكبووی 1997)، (م، ع، م لهدایكبووی 2000)، بهپێی ماددهی 430 لهیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینهوهكان بهردوامن.