چوارچێوەی هەماهەنگی: نوری مالیکی کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ شەممە، 24ـی کانوونی دووەمی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی و پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرکردەکانی لە نوسینگەی هادی عامری ئەنجامدا و بارودۆخی سیاسی و قۆناغی داهاتوو تاوتوێکرا.”

ئاماژە بەوەشدراوە، “دوای گفتوگۆیەکی قووڵ و فراوان، بە پشتبەستن بە ئەزموونی سیاسی و ئیداری و رۆڵی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا نوری مالیکی کاندیدبکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share