پۆلیسی دهۆك ڕوونكردنەوەی سەبارەت بە ژمارەیەك چالاكوان بڵاوكردەوە

ئەمرۆ پێنچشەممە 22ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیاندراوێكدا رەتیکردەوە “بێڕێزی بەرامبەر هیچ تۆمەتبارێك کرابێت” و کەسوکاری یەکێک لە چالاکوانەکانیش دەڵێن، “هێزەکانی ئەمنی بە دەمامکەوە چوونەتە سەر ماڵەکەیان و دەستگیریان كردووە.”

بەر لە بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیسی دهۆك، هاوسەری شڤان سەعید، مامۆستای ئایینی و بەرپرسی ئۆفیسی هاوپەیمانی لە بادینان وتی، “بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بە دەمامکەوە هاتنە سەر ماڵەکەمان و بە جلی نووستنەوە شڤان-یان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، دواتر کەلوپەلەکانی ناو ماڵەكەیان تێکداون.”
لە بەرامبەردا پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، “بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 221 لە یاسای سزادانی عێراقی، پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی تر بە سەرپەرشتی عەمید- شەعلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی دهۆک، چەندین تومەتبار دەستبەسەرکراون.”
پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ڕەتیکردەوە “بێڕێزی بەرامبەر هیچ تۆمەتبارێك کرابێت” و وتی، “بە ڕێزگرتنەوە و بەپێی یاسا، ڕەوانەی دادگا کراون و بە جوانترین شێوە سەرەدەریان لە گەڵدا کراوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای فیدراڵی: بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای باڵای فیدراڵی، رایگەیاند، بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە. د. رەعد رەفعەت،…
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكەی توركیا لە هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستیپێكراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە. وەزارەتی…
Total
0
Share