ئۆپیك پڵەس سیاسه‌تی نه‌وتى بۆ داهاتوو ئاشكراكرد

هاوپەیمانیی ئۆپیك پڵەس سیاسه‌تی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى نه‌وت له‌ داهاتوودا ئاشكراكرد و ده‌ڵێت، گۆڕانكارى له‌ نرخى نه‌وتدا ناكرێت و نرخى ئێستاى باشه‌.

ماوه‌ى دوو ساڵه‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه‌ له‌ چێوه‌ی ڕێكخراوى ئۆپیك-دا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ى بڕی نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو و نرخی فرۆشتنییه‌وه‌ كردووه‌.

به‌مدواییانه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاو بۆ 70 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و به‌دواى ئه‌وه‌شدا ئۆپیك پڵەس ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر زیادكردنى 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.

به‌گوێره‌ی لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپیك پڵەس بۆ میدیاى خۆرئاوا، جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ و زیادكردنى 400 هه‌زار به‌رمیلی تر له‌ ڕۆژێكدا بۆ بڕی به‌رهه‌مهێندراوى نه‌وت، له‌ سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2021دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ڕێكخراوى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌ دووری زانیوه‌ به‌مزووانه‌ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبكرێته‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاندووه‌، “نرخی ئێستاى نه‌وت كه‌ 70 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نرخێكی باشه‌”.

بابەتی پێشتر

مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

بابەتی دواتر

لەبارەی زەوییەكانی سەر 100 مەتریی سلێمانی پرۆژەیەك ئامادەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی عەمبارکراوی نەوتی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share