ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بەهەدەردانی نەوتی سەربە سوپای پاسداراندا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر تۆڕێکی بەهەدەردانی نەوتی سەربە سوپای پاسداراندا ڕاگەیاند، داهاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی فەیلەقی قودسی ئێران بەکارهێنراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لیستی سزاکانیان مەحمود ڕاشد حەبسی و تۆڕێکی هاوبەشیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی وەزارەتەکەدا، حەسەبی هاوبەشی هەبووە لەگەڵ سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی ئێرانی هەبووە و هەندێک لە کۆمپانیاکانی بۆ ئاسانکاریی فرۆشتنی بارهەڵگرەکانی نەوت بەکارهێناوە، کڕیارەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوون.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکان سەرجەم موڵک و سامانەکانی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سزاکە دەیانگرێتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە، “گەیشتووین بە بڕینی یەکێک لە سەرچاوەکانی داهاتی سوپای پاسدارانی ئێران”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان هەشت ئەندامی خێزانێک برینداربوون

بابەتی دواتر

ڕیزبەندیی ئەو وڵاتەنە بزانە لەمساڵدا ئاگری گەورەیان تێدا کەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی  بەهێز دورگەی بالی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز دورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا هەژاند تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکراوە. بنکەی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share