بەغداد 200 ملیارەكەی نارد

حكومەتی فیدراڵ بڕی 200 ملیار دینارەكەی ئەم مانگەی بۆ هەرێمی كوردستان نارد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوریى حکومەتى هەرێمی كوردستانبە  میدیای فەرمیی گۆڕانی وتووە، حکومەتى عێراق برى 200 ملیار دینارى دیکەى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد.

دوای ڕێككەوتنی هەرێم و ناوەند لەسەر یاسای بودجەی 2021 و پەسەندكردنی، ئەمە دووەم جارە بەغدا 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، لەكاتێكدا تا ئێستا ئەو بەشەی یاسای بودجە جێبەجێنەكراوە كە پشكی هەرێمی كوردستانی تێدا دیاریكراوە.

پێش ناردنی 200 ملیارەكەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب كردبوو.

بابەتی پێشتر

بایكۆتكردنی دەوام لە سلێمانی سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share