تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوببوونەوەی کۆلێرا لە سوریا هاتەدەنگ

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، لەگەڵ تەندروستیی سوریا هەماهەنگییان هەیە بۆ بەدواداچوون و گەیشتن بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەو وڵاتە.

نەخۆشیی کۆلێرا لە ساڵی 2009 بۆ یەکەمجار بە چڕی لە سوریا بڵاوبووەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا جارێکی دیکە نەخۆشییەکە لە سوریا سەریهەڵدا بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئامارێکی بڵاوکردەوە، کە لە پێنج پارێزگا بە مەترسیداریی بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، نەخۆشییەکە بە خێرایی و مەترسیداری لە بڵاوبوونەوەدایە.

لەبارەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سوریا وتی، هۆکارەکەی هێشتا بە تەواوی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە سوریا بە سەختی کاریگەرییەکەی تێدا دەرکەوتووە یەکێکە لە هۆکارەکان و کەمبوونەوەی زۆری ئاوی فورات، نەبوونی وزە بۆ کارپێکردنی وێستگەکان و دەستکەوتنی ئاو هۆکارن.

جەختیکردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی ئاو و دەستنەگەیشتن بە ئاوی پاک خەڵک پشت بەسەرچاوەی ئاوی دیکە دەبەستن کە پاک و شیاو نین بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان.

باسی لەوەشکرد، سیستمی تەندروستیی سوریا لەژێر فشارێکی زۆردایە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا فشارەکانی زیاتر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك…
زیاتر ببینە

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی…
Total
0
Share