دەنگێکی نامۆ لە بۆشایی ئاسمانەوە زانایان سەرسام دەکات

زانایانی گەردوونناسی سەرسامبوون بە دەنگێک کە لە بۆشایی ئاسمانەوە دێت، هەروەها تەنێکی نامۆ کە هەموو 18 خولەکێک جارێک سیگناڵ رەوانەی زەوی دەکات.

تیمێکی گەردوونناسی ئوسترالی تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک تەنێکی نامۆیان لە بۆشایی ئاسمان بەدیکرد، تەنەکە چوار هەزار ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە و لە هەر 18 خولەکێکدا جارێک سیگناڵ بۆ سەر زەوی دەنێرێت.

ئەم دەنگە و نەبوونی زانیاری لەبارەی ئەو تەنە نامۆیەوە زانایانی نیگەرانکردووە و سەرەتا پێیانوابوو سیگناڵەکان هەڵگری پەیامێکە لە شارستانیەتێکی نامۆی دوورەوە.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو تەنە نامۆیە هەر سێ کاتژمێر جارێک تەقینەوەیەکی زەبەلاحی وزەی تێدا روودەدات و وزەیەکی زۆر بڵاودەکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، دۆزینەوەکە بۆ یەکەمجار زانای فیزیای ناتاشا هێرلی تووشی سەرسوڕمان کرد، کە دەڵێت، “سەرەتا پێمانوابوو کە بەڵگەیە لەسەر بوونی ژیانی دیکە لە دەرەوەی زەوی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بە تەواوی چاوەڕواننەکراو بوو بۆ گەردوونناسێک ترسناک بوو چونکە تا ئەمڕۆ هیچ شتێک لە ئاسماندا نەدۆزراوەتەوە کە ئەو کارە بکات.”

زانایان پێیانوایە کە رەنگە ئەستێرەیەکی نیوترۆنی بێت و کێڵگەیەکی موگناتیسیی زۆر بەهێزی هەبێت و ئەمەش ئەو جۆرەیە کە بە “ئەستێرەی موگناتیسی” ناسراوە.

بە وتەی زانایان، ئەستێرە موگناتیسییەکە هێندە خێرا لەسەر خولگەکەی دەسوڕێتەوە کە بە کەمتر لە خولەکێک کۆتایی بە سوڕانەوەکەی دەهێنێت.

بەڵام ئەم ئەستێرانە هێشتا پرسیاری زۆر لای گەردوونناسان دەوروژێنن، کە بە تەنی نهێنی ناسراون و زانایان زانیارییان لەبارەیانەوە نییە و نهێنیی گەورەیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

جامی جیهانی یانەکان و ڕیکۆردەکانی

بابەتی دواتر

منداڵێكی حەوت مانگ رزگاركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share