چین داوا لە كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانیی عێراق بكات

ئاڵای چین و عێراق

نێردەی چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان هانی درێژەدان بە پشتیوانیی پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەدات لە بوارەكانی تیرۆر و ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری.

كنگ شوانگ، جێگری نێردەی تایبەتی چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی دۆخی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو لە تشرینی یەكەم لە پێشینەی كارە سیاسییەكانی ئێستای عێراق-ـه‌ و هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ پێشەوە لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی.

داواشی لە كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی كرد درێژە بە پشتیوانیكردنی عێراق بدات بۆ پاڵنانی پرۆسەی سیاسیی ناوخۆیی بەرەوپێشەوە.

وتیشی، “چین پشتیوانیی بژاردەی سەربەخۆیانەی گەلی عێراق دەكات لەڕێڕەوی پەرەپێدان بەو جۆرەی دۆخی نیشتمانی دەیخوازێت”.

پشتیوانیی وڵاتەكەیشی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەمەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاریی هەڵبژاردن بۆ عێراق نیشاندا، داواشیكرد نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان (یۆنامی) ڕۆڵی بونیادنەرانە بگێڕێت بۆ زامنكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی گونجاو و سەركەوتوو.

ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی درێژە بە پشتیوانییەكانی بۆ عێراق بدات لە بواره‌كانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی نیشتمانی.

بابەتی پێشتر

سه‌رچاوه‌كان: ئه‌حمه‌د مه‌سعود و تاڵیبان ڕێككه‌وتن

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share