بەئەنقەست كردوویەتیەوە.. ئەو تۆمەتبارەی ئاگرەکەی گۆیژەی کردبووەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد، کە هۆکاربووە بۆ ئاگرەکەی دوێنێی گۆیژە و بەپێی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە بە ئەنقەست ئاگرەکەی کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، دوێنێ هەینی لە شاخی گۆیژە ئاگرێکی کردووەتەوە و دواتر شوێنەکەی بەجێهێشتووە، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی کراوە.

سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراکراوە، ناوی (ی ، ق ،م) و لەدایكبووی 1999ــیە و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ڕووداوەکە سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی ڕاسپێردران دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.

پۆلیس دەڵێت، پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیدا .

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی شاندی حكومەت تاوتوێی گرفتی موچە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی مۆڵەتەكەیان بەسەر نەچووە و دەیگۆڕن بۆ سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی ڕێنماییەكان…
Total
0
Share