لەدوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانیی توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێژه‌ی 109% زیادكردووه.
ڕۆژنامه‌ى “زه‌مان”ی توركی ئاشكرایكرد، له سێ ساڵی ڕابردوودا كه سیستمی حكومڕانیی توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه گۆڕدراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادیانكردووه.
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، به‌رز و نزمیی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی له كۆتایی ساڵی 2018ـه‌وه كه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌وكراوه، وایكردووه قه‌رزه‌كانى توركیا به‌ڕێژه‌ی 109% زیادبكه‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كه لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داواى گۆڕینی سیستمی حكومڕانى و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه كه پشتی به داتا و زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه و دارایی توركیا به‌ستووه، قه‌رزی حكومه‌تى ناوه‌ندى كه خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، ته‌نها له ماوه‌ى سێ ساڵدا به‌ڕێژه‌ی 109% زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنى سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له حكومڕانیی توركیادا، ناسه‌قامگیریی ئابوری بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته.