کۆتینیۆ دڵنیا نییە و ئانسو فاتی گەڕایەوە

فیلیپی کۆتینیۆ لە هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە دڵنیا نییە، لەهەمان کاتیشدا دەرگای بەڕووی یانە ئینگلیزییەکاندا داخستووە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کۆتینیۆ و لێپرسراوی کارەکانی لە هەڵوێستی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دڵنیانین، سەرباری ئەوەی کومان داوادەکات بەردەوامی بە تواناکانی بدرێت و ناوی لە لیستی یاریزانانی بارسا بۆ وەرزی 2021-2022 تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ ژمارەیەکی بۆ تەرخاننەکراوە.

کیا جۆرباشیان، لێپرسراوی کارەکانی “کۆتی” بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “کۆتی خەونی بەردەوامبوونە لە بەرشلۆنە، ئەگەر هەوڵی گەڕانەوەبدات بۆ ئینگلتەرا، تەنها لیڤەرپوڵی دەوێت، ئەو یانەیە لە دڵیدا جێگیربووە، ناتوانێت بۆ یانەیەکی دژی لیڤەر یاریبکات”.

لەلایەکی دیکەوە هەمان سەرچاوە ئاماژەیکردووە، کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئانسو فاتی ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیسپانی قۆناغەکانی چارەسەربوونی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر ڕهاێنانە ئاساییەکان، بەو واتایەی لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی داهاتووی ئازلگرانا ناوی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکاندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

فشارێکی توند لەسەر ئارتێتایە و دووریش ناخرێتەوە

بابەتی دواتر

درێسی سێیەمی ئەیاکس یادگارییەکە ڕیکۆرد دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

یارییەکەى ئۆساسۆنا یەکێک بوو لەو یارییە کەمانەى کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیایدا توڕە بوو سەرەتا بەرامبەر هاندەر…
Total
0
Share