شوێنەوار و گەنجینەکانی عێراق بەچەند سەد دۆلارێک لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن

فرۆشتنی گەنجینە و شوێنەوارەکانی هەزاران ساڵ لەمەوبەری عێراق لەڕێگەی پێگەکانی ئینتەرنێتەوە به‌جۆرێك فرۆشیار دەتوانێت بە ئاسانی بیانگەیەنێتە ماڵی ئەو کەسانەی ئارەزووی کۆکردنەوەی ئەو شوێنەوارانەیان هەن، کە هەندێک لەوانە بۆ هەزاران ساڵی بەر لە زایین دەگەڕێنەوە.

فرۆشتنی تابلۆیه‌كی قوڕینی عێراقیی سەردەمی سۆمەرییەکان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵی بەر لە زایین لەڕێگەی ماڵپەڕی لایف ئەوکشنیرز كه‌ بە چەند سەد دۆلارێک ئەو تابلۆیه‌ی گەیاندووەتە بەریتانیا.

بەردەوامیی بازرگانیکردن و دزەپێکردنی شوێنەوارە عێراقییەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕێوشوێنی تەواوی پاراستنی ئەو شوێنەوارانە و گەندەڵی لە وڵاتدا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ماڵپەڕەکە فرۆشتنی ئەو پارچە شوێنەوارەی بەشێوەیەکی ئاشکرا دەستپێکردووە و یەکەم نرخی لە 600 دۆلارەوە خراوەتەڕوو، خاوەندارێتیی پارچە قوڕینەکە دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێکی خەڵکی ساسیکسی بەریتانیا.

بەپێی دەستەی میرات و شوێنەواری عێراق تائێستا هیچ ئامارێک لەبارەی ژمارەی ئەو شوێنەوارە عێراقییانەوە نییە کە دزەیانپێکراوە، جەختیکردووەتەوە ئەو دزەپێکردنە تەنها ئەو پارچە شوێنەوارییانەی نەگرتووەتەوە کە لە مۆزەخانەکانەوە دزراون، بەڵکو بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لەهەموو ناوچە جیاجیا شوێنەوارییەکانی عێراقەوە دزەیانپێکراوە و براونەتە دەرەوەی وڵات. شارەزایەکی عێراقی لەبواری شوێنەوارە مێژووییەکاندا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “گومانی تێدانییە ئەوانەی شوێنەوارە کۆن و مێژووییەکانی عێراق دەبەنە دەرەوەی وڵات بەشێکن لە ڕێکخراو و تۆڕی گەورەی بردنەدەرەوەی شوێنەوار لە عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share