ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدەی ڕاگەیاند و وتی، “لە بەشی زانستی 18 خوێندكار یەکەم، 44 خوێندكار دووەم و یەک خوێندكاریش سێیەم بووە”.

هەروەها لە بەشی وێژەیی یەک خوێندكار یەکەم بووە، دوو خوێندكار دووەم و دوو خوێندكار سێیەم بوون. لە بەشی پیشەیی پێنج خوێندكار یەکەم، چوار دووەم و پێنج خوێندكار سێیەم بوون. لە بەشی خوێندنی ئیسلامیش یەک خوێندكار یەکەم، یەک دووەم و یەک خوێندكارییش سێیەم بووە، وەك ئەوەی وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد.

ئەنجامەكان لە تۆڕی میدیایی ئێستاوە وەربگرە، بۆ وەرگرتنەوەی كلیك لێرە بكە.

پێشتر سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 07:30 ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕادەگەیەنرێت.

وتیشی، “ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان لە هۆڵی هۆتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بەرپرسانی وەزارەتەكە دەبێت”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵادا، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری پەروەردە ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئاب، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی پێشتر

ئه‌مریكا ڤاكسینی فایزه‌ری به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندكرد

بابەتی دواتر

ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی پۆلی دوازدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share