جێگرەوەی حەلبوسی دیاریكرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەرلەمانتاری جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق دیاریكرد كە بورهان نەمراوییە و زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگای ئەنبار لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2021دا بەدەستهێناوە.

بە پێی نووسراوێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان عێراق تێیدا هاتووە، سەبارەت بە پەرلەمانتاری جێگرەوە بۆ محەمەد حەلبوسی بڕیاریداوە بە كاندیدی جێگرەوە بۆ شوێنی محەمەد رێكان حەلبوسی كە بورهان ناسر محەمەد فەهد نەمراوییە و زۆرترین دەنگی لە نێو كاندیدە سەرنەكەوتووەكان لە هاوپەیمانیی تەقەدومی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار هەیە كە 6716 دەنگی بەدەستهێناوە و دەبێتە پەرلەمانتاری عێراق لە شوێنی محەمەد حەلبوسی.

پێشتر بە بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو ناتۆ گەورەترین مەشق و راهێنانی سەربازیی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share