وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی بە بڕی 25 دینار دابەزی.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، لە پارێزگای سلێمانی، نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی لەگەڵ گازوایلدا، 25 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزی.
وتیشی، “دابەزینی خواست لەسەر بەنزین هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی بەنزینە، بەڵام گرفتەکە هەروەک خۆی ماوە و چارەسەرنەبووە، کە ئەویش کەمی بەرهەمهێنانە”.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، دوو هەفتە لەمەوپێش بەهۆى کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانی بەنزین، لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم نرخی بەنزین گرانبوو، بەجۆرێک، نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین 50 دینار بەرزبووەوە، نرخی گاز و نەوتیش 200 دینار بەرزبووەوە.