گروپی چەکداری سوڵتان موراد “ئەشکەنجە”ی دانیشتووانی عەفرین دەدەن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ژیانی خەڵکی عەفرین-ـەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاشكرایکردووە، ئەندامانی گروپی چەکداری “سوڵتان موراد”ی وەفاداری تورکیا چەندین تاوانیان بەرامبەر خەڵکی عەفرین ئەنجامداوە، لەوانە ڕفاندن و کوشتنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوێنێ تەرمی هاوڵاتییەکی 50 ساڵەی کورد لەناو باخێکی زەیتووندا دۆزراوەتەوە، کە پێشتر لەلایەن گروپی چەکداری سوڵتان مورادەوە ڕفێندرابوو، بە دەست و چاو بەستراوی کوژراوە.

هاوکات ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، تا ئێستا 30 کوردی دانیشتووی عەفرین، لەلایەن ئەو گروپە چەکدارەوە ڕفێندراون و هیچ هەواڵێکیان نییە.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، سێ گوندی عەفرین لەلایەن گروپی سوڵتان مورادەوە گەمارۆدراون و ڕێگەنادرێت دانیشتووانی گوندەکان بچنە دەرەوەی گوندەکانیان.

پێشتر ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئاشکرایکردبوو، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، تورکیا لە عەفرین 38 تاوانی کوشتن و 303 ڕفاندنی ئەنجامداوە، داواشی کردبوو لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بچێتە شارەکە بۆ بینینی ڕووداوەکان.

گروپی چەکداری سوڵتان موراد پێشتر داوایان لە خەڵکی عەفرین کردبوو هەرکەسێک دەگەڕێتەوە ماڵ و زێدی خۆی پێویستە پارە بەوان بدات و بۆهەر خێزانێک هەزار دۆلار وەرگیراوە، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان نەداوە هیچ کەسێک بگەڕێتەوە زێدی خۆی.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی کۆتا ئۆفەر پێشکەشی تۆتنهام دەکات

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی گێچی سێ یاریزانی سفرکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر كەسێك بە پەت خنكێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكدا كەسێك بە پەت خێنكێندراوە بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، دوای…
Total
0
Share