“لە شاری هەولێر کەسێک ویستوویەتی رۆنی پیسی چێشتخانەكان دووبارە بەكاربهێنێتەوە”

دەستەی پاراستن و ژینگەی هەولێر بڵاویکردەوە، سکاڵای یاسایی لە دژی کەسێک تۆمارکراوە کە ویستوویەتی رۆنی پیسی چێشتخانەكان بپاڵێوێت و دووبارە بەكاربهێنێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی پاراستن و ژینگەی هەولێردا هاتووە، کەسێک هەڵستاوە بە کۆکردنەوە و عەمبارکردنی نزیکەی 10 تۆن پاشماوەی رۆنی پیسی چێشتخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی پاڵاوتن و دووبارە بەکارهێنانەوەی لەگوندی سوێری بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ژینگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە نایاساییە و بەسەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت پاڵپشت بە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
Total
0
Share