پەیوەندییەکی چاوەڕواننەکراو لە ئیتاڵیاوە بۆ پیانیچ

ڕاهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی، لوچیانۆ سپالێتی پەیوەندی بە میرالیم پیانیچی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەوە کردووە، سەرچاوەکان پێیانوایە لە کۆتا ساتەکاندا دەکرێت بۆندەکە واژووبکرێت.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی پەیوەندی بە میرالیم پیانیچی بۆسنییەوە کردووە، کە پێشتر لە یانەی ڕۆما بەیەکەوە کاریانکردووە.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، پەیوەندییەکە بە مەبەستی وەرزشیی بووە نەک بابەتی تایبەتی، سپالێتی داوای لە پیانیچ کردووە گەڕانەوە بۆ یانەی ناپۆلی هەڵبژێرێت و ماڵئاوایی لە یانەی بەرشلۆنە بکات، یاریزانەکەش داوای وادەیەکیکردووە بۆ بیرکردنەوە لە ئۆفەرەکە.

کۆرێری نووسیویەتی، بۆندەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە واژوودەکرێت، بەو مەرجەی پیانیچ موچەکەی لە هەشت ملیۆنەوە کەمبکاتەوە، چونکە هیچ یانەیەکی ئیتاڵیا لەئێستادا ئامادەنییە ئەو بڕە خەیاڵییە بۆ یاریزانێکی هێڵی ناوەند تەرخانبکات، تەنانەت ئەگەر ئەو یانەیە ناپۆلی بێت.

بابەتی پێشتر

مێسی پەیوەندی بە بێکهامەوە دەکات لە مەیامی

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی هەولێر لەسەر پرسی کەمئاوی سکاڵا لەسەر هاوڵاتییەک تۆماردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کانسیلۆ لە بەرشلۆنە نزیکە

گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەى کانسیلۆ بۆ بەرشلۆنە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی. ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داواى چاڤی ڕاهێنەر بەدواى…
Total
0
Share