دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بران و بە چەقۆ كەسێكیان برینداركردووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە بە چەقۆ كەسێكیان برینداركردووە و دواتریش بۆ دەربازبوون تەقەیان بە ئاسماندا كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی وڵوبە لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار هێرشیانكردەسەر هاوڵاتییەك و بەچەقۆ برینداریانكرد، بۆ دەربازبوونیشیان تەقەیان بەئاسماندا کردبوو.

دوای ئەوەی مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە هەردوو تۆمەتبار، كە بران، دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی تەقەیان پێكردووە.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب.ج.ج) و (ه.ج.ج) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لافاو لە ویلایەتێكی ئەمریكا دەیان قوربانی و بێسەروشوێنی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا كوژرانی 7 مەدەنی ئەفغانی ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share