پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، “دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به بوونی ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی كوردستان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوەكە و ده‌ركه‌وت كچێك به ناوی ئه‌سما له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی (ڕ. ا. ف.)، ته‌مه‌ن 27 ساڵ كوژراوه”.
پۆلیسی هه‌ولێر باسی لەوەشكردووە، “هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانیه و ئه‌و كوڕه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ستاوه به‌كوشتنی خوشكه‌كه‌ی”.
ڕوونیشیكردەوە، “له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، توانراوه تۆمه‌تبارەكە ده‌ستگیربكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه”.